بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، ڕێپێوانی " مەرگ بۆ تیرۆریزم، بانگهێشت بۆ برایەتی" بە بەشداری ڕێکخراوە مەدەنییەکانی تورکیا و بەشداری خەڵک لە شارە کوردنشینەکانی سیرت، بینگول، ئەلازیغ، ئاگری، تونجلی، شانلی ئورفا، وان، حەککاری، مووش، بیتلیس، باتمان، ماردین و شڕناخ بەڕێوە چوو.
لە ئەو خۆپیشاندانە بەشدار بووان بە وتنەوەی دروشمەکانی " تورک کورد یەکسانن"، " شەهیدان زیندوون، نیشتمان دابەش نابێت و " نەمان بۆ پەکەکە" پاڵپشتیی خۆیانیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەت ڕاگەیاند. هەروەها بەشداربووان لە ئەو ڕێپێوانە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵپشتیی خۆیان لە مانگرتنی بنەماڵە کوردەکان لە بەرانبەر باڵەخانەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانیش ڕاگەیاند.
هەروەها بەشداربووان لە ئەو ڕێپێوانە بە بەرز کردنەوەی پلاکاردگەلێک کە لە سەریان نووسرابوو " ئیدی بەسە" داوای کۆتایی هێنان بە چالاکییە چەکدارانەکانی پەکەکە دژی تورکیایان کرد.
Your Comment