بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەری پاسدار، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەموو ئێمە ئەرکی بەرگری لە ئیسلام، ڕێز لە موسڵمانان و ئازادکردنیان لە دیلیی نەزانیی مۆدێڕنیانمان لە سەرە.
سەرلەشکەر سەلامی لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەرەوڕوو بوونەوەی دەسەڵاتی سوڵتە و نەزانیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژی شۆڕش و دەسەڵاتی ئیسلامی و جەخت لە سەر ئەوەی کە ئێران تەنیا وڵاتێکە کە ئەمریکا شکستی خۆی لە دانوستان لە گەڵ بەرپرسەکانی هەست پێدەکات، وتی: ئاڵبەت هیچ کەس لە گەڵ ئەمریکا گفتوگۆ ناکات چونکوو دانوستان، یاری لە گۆڕەپانی دوژمنە و ئامانجی ئەوە و هیچ کەس دوژمن لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی یاری ناکات.
نابراو بە ئاماژە بە ١٢ پێش مەرجی ئەمریکییەکان بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران وتی: ئەو ١٢ مەرجەی ئەمریکییەکان بۆ دانوستان لە کوێیە؟ ئەمرۆکە ئەمریکا نیشانی دەدات کە زۆر بچووکتر لەوەیە کە لە شەڕی دەروونیدا دەبینرێت.
Your Comment