حەسەن ڕۆحانی هۆشداریی بە وڵاتانی ئەورووپایی دا

سەرۆک کۆمار لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی: ئەگەر ئەورووپا بەڵێنەکانی کردەییی نەکاتەوە، ئێران هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە بەرجام دەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی شەوی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ، هەوڵەکانی پاریس بۆ پاراستنی بەرجامی زۆر باش و جیدی وەسف کرد و وتی: سەفەری دکتۆر زەریف بۆ فەڕەنسا، بۆ ڕای گشتی و سیاسی ناوچەکە و جیهان گرینگایەتی زۆری هەبوو.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕوانگەی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی بەرجام بووە و بەردەوام لە ئەو پێوەندییەدا هەوڵی داوە، جەختی کرد: بەڕێوە بردنی تەواوی بەڵێنی لایەنکانی لە بەرجام و دابین کردنی ئاسایشی پاپۆڕوانی ئازاد لە هەموو ئاوەکان لەوانە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز، دوو ئامانجی سەرەکی ئێران لە دانوستانەکانی ئێستایە.

سەرۆک کۆمار چارەسەری تەواوی گەمارۆکان دژی ئێرانی پێشەکی دانوستانەکانی دوایی وەسف کرد و جەختی کرد: ئەگەر ئەورووپا نەتوانێت بەڵێنەکانی خۆی کردەیی بکاتەوە، ئێران هەنگاوی سێهەم لە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجامی دەنێت کە ئاڵبەت ئەو هەوڵەش وەکوو هەنگاوەکانی تر بەستێنی گەڕانەوەی دەبێت.

ڕۆحانی وتیشی: ناوەرۆکی بەرجام نەگۆڕە و هەموو لایەنەکان ئەبێ پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بن.

News Code 28143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =