بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "بغداد الیوم"، شێخ حەبیب کازمی پێشنوێژی هەینی کەربەلا لە وتاردانی نوێژی جەژنی قوربان لە ناوچەی نێوان حەرەمەکاندا وتی: دوژمنی داعشی ئێمە لە سای فەزلی خودا و بەرخۆدان هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشی سەربازییدا سەرنەکوت و ئێستا پاش شکست هێنانی هەوڵ دەدا لە رێگەی شەڕی نەرمەوە بێتەوە مەیدان.
کازمی وتیشی: لە کۆمەڵگای ئەوڕۆدا گەنجێک کە بنەماڵەکەی ٢٠ ساڵی هەوڵی بۆ داوە لە شەورۆژێکدا بە کەرسەی ئەوڕۆیی بە لارێدا دەبرێت.
پێشنوێژی هەینی کەربەلا وێرای ئاماژە بە جیاوازیی جیهادی ئەکبەر و ئەسغەر، زیادی کرد: گەنجێک دەناسم کە لە شەڕی داعشدا برینی قووڵی هەڵگرتبوو و ئێستا لە دووکانێکدا کە هاتوچۆی زۆری ژنانی لە سەرە ئیش دەکات و پێی وتم کە جیهادی ئێستای لە جیهادی سەربازیی زۆر گەورەترە.
Your Comment