بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەریم عەلیوی ئەندامی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بەدر لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی دیجلەی ئەو وڵاتە وێرای ئاماژە بە کرانە ئامانجی بنکەی حەشدی شەعبی لە نزیکی شاری ئامرلی لە پارێزگای سەلاحەدین وتی: ئەو بنکەیە لە لایەن فرۆکەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج و ڕەت کرانەوەی ئەو ڕووداوە بە گوشاری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق جەختیشی کرد: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە قازانجی نییە کە دەوڵەتی عێراق زانیاریگەلێک پشتڕاست بکاتەوە کە فرۆکە ئەمریکی یان ئیسرائیلییەکان بنکەی شوهەدایان لە ئامرلیدا کردۆتە ئامانج، چونکە ئەو کاریگەریی نەرێنی بە دواوە دەبێت.
Your Comment