بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار مەهدی ڕەبانی ڕایگەیاند: لە شەڕی ٨ ساڵ بەرەڤانی پیرۆزدا سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی و هەروەها ئیسرائیل پاڵپشتیان لە سەددامەوە کرد بەڵام ئەوە ئێمە بووین کە بە شێوەی تاک(کەس) بە تانک شەڕمان کرد و بە بێ جیهازات و چەک لە بەرانبەر تانکەکانی عێراق وەستاینەوە بەڵام شەڕی نابەرانبەر هەر بە سەرکەوتنی ئێمەوە کۆتایی هات.
نابراو وتیشی: بەڵام دەستکەوتە گەورە و بەربڵاوەکان کە لە بواری بەرگرییەوە لە بەرانبەر هەڕەشە زەوینییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەستمان خست ئێمەی گەیاندووەتە ئەو ئاستە کە لانیکەم تا ١٠ ساڵی داهاتوو هەر بەم دۆخەی ئێستاوە هیچ یەکە لە وڵاتانی ناوچەیی و سەروو ناوچەیی لە شەڕی وشکانی توانی شەڕ لە گەڵ ئێمەیان نییە، چونکوو ئێمە لە سێبەری ئەو دەستکەوتە تەنانەت یەک بست لە خاکی وڵاتمانمان لە دەست نەداوە.
بۆچوونی ئێوە