فەرماندەی پۆلیسی بەغدا  لە کار دەکرا

ژمارەیەک لە زیندانیان لە یەکێک لە ناوەندەکانی پۆلیس هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا هەڵاتن و دوابەدوای ئەوەش وەزیری ناوخۆی عێراق، فەرماندەی پۆلیسی ئەو شارەی لە پۆستەکەی دوور کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی سومریە نیوز، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شاری بەغدا، پێتەختی عێراق دوانیوەڕۆی شەممە رایگەیاند کە ١٥ کەس لە زیندانیانی ناوەندی بەرەبگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی ناوچە ڕەسافە هەڵکەوتوو لە شەقامی القەناە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە هەڵاتوون.

سەرچاوە ئاگادارەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تا ئێستا شەش کەس لە هەڵاتووان دەستگیر کراونتەوە، جەختی کرد کە بە فەرمانی جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کاروباری پۆلیس، تەواوی ئەفسەر و هێزەکانی تاوانبار لە ئەو ڕووداوەش ئەبێ دەستگیر بکرێن و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.

دوابەدوای ئەو ڕووداوەش، سەرچاوەیەکی ئاگادار شەوی شەممە ڕایگەیاند کە یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی دوور کردنەوە لە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا، سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی ڕەسافە وەکوو بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە و سەرۆکی پۆلیسی گەڕەکی بابولشەیخ و هەروەها پیکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەم پێوەندییەدا بە وردەکاری لە سەر ڕووداوەکەی دەرکرد.

News Code 27741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =