بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئەبوو عەلی ئەلبەسری، سەرۆکی کەتیبەی هەواڵگری "ئەلسقوور" ڕایگەیاند کە ئەم هەڵمەتە پووچەڵ کردنەوەی گەورەترین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی دژی بەغدا لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۹ بووە.
ڕاشیگەیاند کە پلانڕێژی کرابوو لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە تیرۆریستیە هەندێ لە پارێزگاکانی باشوور و هەرێمی کوردستان بکرێنە ئامانجی هێرشێکی گەورەی تیرۆریستی.
ئەلبەسەری جەختی کرد: هێزە عێراقییەکان بە هاوکاری هێزە هەواڵگرییەکان توانیان بنکەی تیرۆریستان دیاری بکەن و بیانکەنە ئامانج.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەم ئۆپراسیۆنەدا هێزە عێراقییەکان توانیویانە ۱۶۰ چەکداری تیرۆریست لە نەینەوا و ۴۰ کەسی پەیوەندیدار لە بەغدا دەستبەسەر بکەن.
ڕاشگەیێندراوە کە هەندێ لەو تیرۆریستانە خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی ئامادە کردبوو.
بۆچوونی ئێوە