بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی مەسروور مەسعوود بارزانی ئێستا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بڕیارە ئەم شاندە سەرەتا لەگەڵ بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ، دواتر لەگەڵ هەریەکە لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیدار بکات.
خەندان نووسی: سەردانەكەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو ناكۆكیەکانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە و ناوچە جێناكۆكەکان.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتون لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد.
Your Comment