بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، هێزەکانی دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایانگەیاند کە توانیویانە لە نوێترین ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستیی خۆیان جیهازاتی میدیایی و پەیوەندیی داعش بدۆزنەوە و زەوتی بکەن.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی عێراقی لانی کەم ١٤٢ دەزگای پەیوەندیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان کە بۆ ڕۆماڵدانی مەیدانی لە مووسڵ، تەلعەفەر و ناوچەکانی دیکەی نەینەوا کەڵکی بە کار هێنراوە، دۆزیەوە.
هێزەکانی هەواڵگریی عێراق ڕاشیانگەیاند کە لەو دەزگایانە بۆ بڵاوکردنەوەی جەنایەتەکانی داعش لە دژی هاووڵاتیانی عێراقی بە ئامانجی تۆقاندنیان لە دەسەڵاتی درۆیینی تیرۆریستان کەڵک وەرگیراوە.
Your Comment