بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر نێوەڕۆی هەینی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی کۆگای بازرگانی و بازاڕی گەورەی سنە سەنتەر، وتی: هیوادارین سەرمایەدانەری و پێوەندییە بازرگانییەکان لە سنە بە بەڕێوە بردنی ئەم پڕۆژە بچێتە قۆانغێکی نوێ و بەستێن بۆ هاتنی سەرمایەدانەرانی تر لە هەرێمی کوردستانەوە دروست بکات.
ناوبراو وتیشی: هیوادراین ئەو چالاکییانە پێوەندی کوردستانی ئێران و عێراق زیاتر لە ڕابردوو پەرە پێبدات و جگە لە هاوکاری فەرهەنگی و هونەری هاوکاری بازرگانی و ئابوورییش گەشە بکات.
شیاوی باسە سەرمایەدانەری بیانی لە هەرێمی کوردستانەوە بە هاوکاری شارەوانی سنە و سەرمایەدانەری ٢٠٠ ملیار تمەنی ئەو کۆگا بازرگانییە و بازاڕی ڕۆژی سنە سەنتەر چێ دەکەن و ئەو کۆگا لە زەوینێک بە ڕووبەری زیاتر لە ٥٠ هەزار مەتری چوارگۆش لە بلواری پاسداران و جادە ساحلی چێ دەکرێت.
Your Comment