کورد هەموو ژیانی خۆی بۆ مرۆڤایەتی تەرخان کرد

پارێزگاری سلێمانی لە وتەدانێکیدا لە کۆنگرەی ناودارانی کورد ڕایگەیاند: کوردەکان تەنیا نەتەوەیەکن کە بە بێ چاوەڕوانی هەموو ژیانی خۆیان بۆ مرۆڤایەتی تەرخان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی کۆنگرە, دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی کونگرەی ناودارنی کورد  ڕایگەیاند: کورد لە هەموو کاتێکدا ژیانی خۆی لە پێناوی مرۆڤایەتی دا پێشکەش کردووە.

دوکتور هەڤاڵ ئەبووبەکر بە وتنی ئەوەی کە ئەم کونگرەیە هەنگاوێکی پڕبایەخە زیادی کرد: ناودارانی کورد کەسایەتی پڕ بایەخن وناوەڕۆک وتوانای خۆیان لە ڕەسەنایەتی وەرگرتووە.
ئەو وتیشی: گەلی کورد لە هەموو کاتێکا ژیانی خۆی وەکوو پڕبایەخ ترین سامانی بە هەمووان بەخشیوە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر بە وتنی ئەوەی کە کەلتووری کورد ڕەسەنایەتی تایبەتی هەیە وئەوەش لە کەس شاراوە نیە، وتی: بەستنی ئەم کونگرەیە دەیسەلمێنێ  کە کورد تا هەمیشە زیندووە و بە زیندوو بوونی ئەوەوە مرۆڤایەنی وژیان زیندوو دەمێنن.

News Code 27216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =