زامەکانی کیمیابارانی سەردەشت هێشتا سارێژ نەبووە

سەرۆکی پەدافەندی خۆپاراستنی وڵات لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵرۆژی کیمیابارانی سەردەشت وتی: زامەکانی ئەو کارەساتە پاش سێ دەیە هێشتا سارێژ نەبۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ پاسدار غوڵامڕەزا جەلالی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سی و دووهەمین ساڵوەگەری کیمیابارانی سەردەشت ڕایگەیاند: کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی سەردەشت بیرهێنەرەوەی گەورەترین جەنایەتی جەنگی و دژە مرۆیی لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانی لە لایەن ڕژیمی بەعسی عێراقە کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ کەسی خەڵکی چەوساوە و بێ بەرگریی ئەو شارە سنوورییە شەهید بوون و بە هەزاران کەسیش بەرکەوتووی لێ کەوتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو جەنایەتە بەڵگەیەکە بۆ دڕندەیی رۆژئاوا و هێمای دووپاڵەبوونی مافی مرۆڤی ئەمریکی و شەرمەزاریی لایەنگرانی درۆیینی مافی مرۆڤە.

سەرۆکی پەدافەندی خۆپاراستنی وڵات بە ئاماژە بەوەی کە زامەکانی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت پاش سێ دەیە هێشتا سارێژ نەبۆتەوە، وتی: ئاسەواری بێ بەزەیانەی چاوپۆشیی لایەنگران و پاڵپشتانی کیمیایی سەدام لە بواری شەڕگەلی بە وەکالەت و تیرۆریزمی سیستەمی هێژۆمەنیگەر و زایۆنیزم کارەساتی نوێی لە دژی مرۆڤایەتی و خەڵکی چەوساوەی ئەو وڵاتانە بە دواوە بووە.

سەرتیپ جەلالی وتیشی: سیاسەتی دووپاڵەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەمبەر بە پرسی چەکی کۆمەڵکوژی دەتوانێ بە تراژێدیای تاڵی مێژووی هاوچەرخ وێنا بکرێت کە لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی کارەساتگەلی وەک کیمیابارانی سەردەشتی لێ کەتۆتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وێرای ئیدانە کردنی ئەو هەڵمەتە نامرۆڤانەی ڕژیمی بەعس و سیاسەتی دووپاڵەی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی هەمبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، یادی شەهیدانی چەوساوەی سەردەشتی بەرز ڕاگرت.

شایانی باسە لە ڕێوڕەسمی سی و دووهەمین ساڵوەگەری کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت بە ئامادەبوونی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا، نوێنەری خەڵکی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیس، جێگری تەندروستی و فەرهەنگی بنیاتی شەهید و کاروباری خۆبەخشان و میوانگەلێک لە شاری حەڵەبچە و هەروەها بنەماڵەی شەهیدانی ئەو بوردۆمانە لە شاری سەردەشت بەڕێوەچوو.

News Code 27148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =