پێکهاتەی "زەردەچێوە" ڕێگری لە تەشەنەی شێرپەنجە دەکات

لێکۆڵەران توانیان دەرمانێک بەرهەم بهێنن بە یارمەتی " کورکومین"، مادەی پێکهێنەری ناو زەردەچێوە، کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە تەشەنەی خانە شێرپەنجەییەکانی ئێسقان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی لێکۆڵەران، ئەو دەرمانە نوێیە دەتوانێت ببێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی ئەو کەسانەی کە تووشی "ستئۆسارکۆم"ن، کە دووهەمین هۆکاری مەرگ بە هۆی شێرپەنجە لە منداڵانە.

نەخۆشە لاوەکان کە تووشی شێرپەنجەی ئێسقانن زیاتر بە ئاستێکی بانی کیمیا دەرمانی پێش و پاش نەشتەرگەری دەرمان دەبن کە پاشهاتی زۆری هەیە.

لێکۆڵینەوەکان نیشانی داوە کورکومینی ناو زەردەچێوە توانایی دژە لەناوچوون، دژە ئیلتهابی و ئێسقان سازییە. هەروەها ڕێگری دەکات لە تەشەنەی هەموو جۆرێکی شێرپەنجە.

لێکۆڵەران لە تاقی کردنەوەی دەرمانی نوێ تێگەیشتن ئەو دەرمانە ڕێگری دەکات لە گەشەی خانەکانی ستئۆسارکۆم تا ٩٦ لە سەد پاش ١١ ڕۆژ.

News Code 27117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =