ئەمریکا ناتوانێت ئێران ناچار بە هیچ دانوستانێک بکات

حەمید بەعیدی نەژاد وتی: ئەمریکا ناتوانێت ئێران بە زۆر ناچار بکات بە هیچ دانوستانێک و ئەوەی ئەمریکا ئەنجامی دەدات تیرۆریزمی ئابوورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ لە لەندەن، حەمید بەعیدی نەژارد باڵوێزی ئێران لە بریتانیا وتی: ئەمریکا ناتوانێت ئێران بە زۆر بباتە سەر هیچ دانوستانێک و ئەوەی ئەمریکا ئەنجامی دەدات تیرۆریزمی ئابوورییە. ئەوەی لە ئەمریکا داواکارین ئەوەیە کە وڵاتێکی نۆرماڵ و ئاسایی بێت و لە پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران دەستێوەردان نەکات، هەڕەشە نەکات لە وڵاتەکانی تر بە بۆنەی پێوەندی لە گەڵ ئێران.

بەعیدی نەژاد لە گفتوگۆ لە گەل کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێن، سەبارەت بە ڕێگری لە هەناردە کردنی نەوت لە کەنداوی فارس وتی: بەرپرسانی باڵای ئێران جەختیان کردووە کە ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات ئیزن نادات کەسانی تریش نەوتەکەیان هەناردە بکەن، بەڵام تێوەگلانی ئەو پرسە لە گەڵ دۆخی ئێستا فریوکاری لە کەڵک وەرگرتن لە قسەکانی بەرپرسانی ئێرانییە.

بەعیدی نەژارد بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەو بوارەوە بڵاو نەبووەتەوە، وتی: پرسیاری ئێمە و وڵاتانی تر و لێکۆڵەرانی نیودەوڵەتی لە ئەمریکا ئەوەیە کە ئەگەر فیلمێکیان هەیە فیلمی تەواوی ڕووداوەکە بڵاو بکەنەوە، نەک فیلمێکی ساختە و بڕکە بڕکە.

News Code 26994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =