بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن فیرووزی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا ڕایگەیاند: سنە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار دەبێتە میوانداری بەڕێوە چوونی کۆنگرەیەک بۆ ناساندنی کەسایەتییە ناودارەکانی بواری زانستی، فەرهەنگی، هونەری، ئابووری و کۆمەڵایەتی.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژمارەی کەسەکان بە پێی چەندین پێوەر لە لایەن کومیتەی زانستی کۆنگرە، بریتی لە مامۆستایان و هەڵکەوتەکانی زانستگای کوردستان هەڵبژێردران، زیادی کرد: پاش لێکدانەوەکان بڕیارە لە ٣٠ کەس لە کسایەتییە بەناوبانگەکانی کورد لە تەواوی جیهان و پێنج کەسایەتی کە لە پێوەندی لە گەڵ پرسی کورد و کوردستان ناسی چالاکیان کردووە، ڕێز بگیردرێت.
جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: بەڕێوە چوونی ئەو ڕووداوە جووڵەیەکە بۆ ناساندنی سەرمایە سەمبۆلیکەکانی ناوچە کوردنشینەکان بە خەڵکی جیهان و بەتایبەتی ئێران و هەروەها هاندانی بەرەی نوێ بۆ چاوبڕین لە ئەو کەسە بەناوبانگانە.
فیرووزی ناساندنی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جۆرێک فەرهەنگ سازی لە کۆمەڵگا وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو ڕووداوە فەرهەنگییە بە هەوڵی دامودەزگا دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت کە هیوادارین ببێتە ئەزموونێکی سەرکەوتوو و بەردەوامیش بێت.
فیرووزی وتیشی: ئەنجامی ئەو کۆنگرە لە ئاستێکدا کاریگەر و پڕبایەخ دەبێت کە لە گەڵ ئەو تێچووانە کە خەرج دەکرێت بەراورد ناکرێت، و بە دڵنیاییەوە لە ئەم دۆخە باشترین دادوەرانیش خەڵک دەبن.
کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد ١١ بۆ ١٣ ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە کوردستان بەرێوە دەچێت.
بەرنامە تایبەتە فەرهەنگییەکانی بریتین لە شەو شیعر، کۆڕە ئەدەبییەکان و کۆنسێرتی مۆسیقا، کردنەوەی پیشانگایەکیش بۆ ناساندنی ناودارانی کورد و تواناییەکانی بواری هونەر و فەرهەنگی پارێزگا لەوانە بەرنامەی پلان بۆداڕێژراو لە ماوەی چەند ڕۆژی بەڕێوە چوونی ئەو ڕووداوە فەرهەنگییە.
لێکدانەوەی کاریگەرییە ناوچەیی و جیهانییەکانی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کورد لە سەردەمی نوێ و ڕۆڵی ئەو کەسایەتیگەلە لە گۆڕانکاری زانستی، فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە میحوەرەکانی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی مەشاهیری کوردە.
ئەنجومەنی ستراتیژیکی کۆنگرەش لە ئیدارەی پارێزگا، ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و پلان ڕێژی، زانستگای کوردستان، فەرمانداری شاری سنە، ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان، ئیداراتی گشتی ئیتلاعات و میراتی فەرهەنگی، فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا و شارەوانی سنە پێک هاتووە.
بۆچوونی ئێوە