AP ١٣٩٨ جۆزەردان ١٨ ١١:٥٤

سەرۆکی حکوومەتیش ڕادەسپێردرێت؛

کاتی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کرا

کاتی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کرا

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بۆ سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم کۆدەبێتەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوای لە پەرلەمانتاران کردووە کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ۱۰ی حوزەیران (۲۰ی جۆزەردان)لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ئامادەبن، بە مەبەستی دانیشتنی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە بەرئەوەی میوان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم بانگهێشتکراون بۆ ڕێوڕەسمەکە و لەناو پەرلەماندا شوێنێکی تایبەت نییە بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، لەناو پێنج کاندیددا، نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا.

News ID 26804

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha