بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، عەجلان ئەلعەجلان، سەرۆکی ژووری بازرگانی ڕیاز، وتی: دەوڵەتی ئێستای تورکیا دوژمنی سعوودیەیە.
وتیشی: لێدوان وهەڵوێست نواندنی دەوڵەتی تورکیا دژی عەرەبستانە و بۆ هەمووان ئاشکرایە. من ئەمڕۆ بە ڕاشکاوی دەڵێم کە د ەوڵەتی ئێستای ئەنقەرە دوژمنی عەرەبستان و بەرپرسان و گەلی سعوودیەیە.
جەختیشی کرد: هەر چەشنە سەرمایەدانەری یان گەشتیاریی عەرەبستان لە تورکیا وەک پشتیوانیەکی ئاسکرا لەم دوژمنەیە.
شیاوی ئاماژەیە پەیوەندی ڕیاز و ئەنقەرە بە دوای کوشتنی جەماڵ خاشقجی، رۆژنامەنووسی ڕخنەگری سعوودی لە کۆنسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی تورکیا ، قەیرانیتر بووەتەوە.
Your Comment