حکوومەتی تورکیا و ئەردۆغان دوژمنی عەرەبستانن

سەرۆکی ژووری بازرگانی  ڕیاز، دەوڵەتی ئێستای تورکیا بە سەرکردایەتی ئەردۆغانی وەک دوژمنی عەرەبسان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، عەجلان ئەلعەجلان، سەرۆکی ژووری بازرگانی ڕیاز، وتی: دەوڵەتی ئێستای تورکیا دوژمنی سعوودیەیە.

 وتیشی: لێدوان وهەڵوێست نواندنی دەوڵەتی تورکیا دژی عەرەبستانە و بۆ هەمووان ئاشکرایە. من ئەمڕۆ بە ڕاشکاوی  دەڵێم کە د ەوڵەتی ئێستای ئەنقەرە دوژمنی عەرەبستان و بەرپرسان و گەلی سعوودیەیە.

 جەختیشی کرد: هەر چەشنە سەرمایەدانەری یان گەشتیاریی عەرەبستان لە تورکیا وەک پشتیوانیەکی ئاسکرا لەم دوژمنەیە.

 شیاوی ئاماژەیە پەیوەندی ڕیاز و ئەنقەرە بە دوای کوشتنی جەماڵ خاشقجی، رۆژنامەنووسی ڕخنەگری سعوودی لە کۆنسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی تورکیا ، قەیرانیتر بووەتەوە.

News Code 26738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =