بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوا لەو کارمەندانەی دەکات کە کاری گرنگیان نیە لە عێراقدا، بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی زیادبونی گرژیی و ئاڵۆزییەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عێراقی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئەوە دوەم هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بۆ کارمەندانی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە عێراق دوای تێکچونی زیاتری پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران.
12ی ئەم مانگە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریدایە خەڵكی وڵاتەكەی لە عێراق و رایگەیاند: "بەهۆی زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە ئاگاداری ئاسایش و سەلامەتی خۆیان بن."
Your Comment