بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەمەی بە دوایین ڕۆژی مانگی شەعبان و سبەینێ شێشەمەی بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد.
لە بەیاننامەی ئەو نووسینگەیەدا هاتووە: "بەهۆی دەرنەكەوتنی مانگ، سبەی دوشەممە دەبێتە رۆژی كۆتایی مانگی شەعبان و یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران دەكەوێتە رۆژی سێشەممە ".
هاوکات نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسوڵمانان كرد.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوشەممە كۆتایی مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە ۷ی ئایار دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
Your Comment