ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا دژی شەڕڤانانی هەسەدە لە ڕەقە

سەرچاوە سووریەکان لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا دژی هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە ڕەقە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سوپای سووریا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕەقە دەست پێکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا بە پاڵپشتی شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیا ٣ کیلۆمەتر پاشەکشێیان بە هێزەکانی هەسەدە کردووە.

لە لایەکی تریشەوە کەناڵی مەیادین لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی هور جریات هەواڵی دا.

هاوکات سانا باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان دژی هێزەکانی هەسەدە لە دەیرەزوور دەکات.

سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای دەیرەزوور و تەقەیان لێیان کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامادەی کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچانەن کە لە کۆنترۆڵی دەوڵەت نین.

News Code 26249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =