٦ هۆکار بۆ بەقازانج بوونی کڕینی نەوت لە بوورسی ئێران

کڕینی نەوت لە بوورسی ئێران قازانجی زۆری هەیە کە دەکرێت ئاماژە بە نرخی کەمی نەوت، وەجبەی چکۆلەتر، هەلومەرجی بەشداریی ئاسان لە بوورس، ئیمکانی مامەڵەی ڕیاڵی بۆ کڕینی نەوت و شوێنی ئازاد بۆ فرۆشی نەوت بدەین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی ئابووری: لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی (ئاکتەوبری ٢٠١٨) ئاراستەی نەوت لە بوورسی وزەی ئێراندا بە فەرمی دەستی پێکرد. بە پێشوازیی کڕیاران لە ئاراستەگەلی سەرەتایی ١ ملیۆن بەرمیل نەوت لە بوورسی تاران مامەڵە کرا. پاش پەسندکرانی یاسای بوودجەی ساڵی ٩٨ لەبارەی ئاراستەکردنی مانگانە نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت و گاز لە بوورسدا، ڕەوتی ئاراستە کردنی نەوت و گاز لە بوورسدا تەکوزییەکی نوێی بە خۆوە بینی. ئێستا حەوتەیەک نەوتی خاو و حەوتەیەک گاز لە ڕینگی نێونەتەوەیی بوورسی وزەی ئێران ئاراستە دەکرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک سەبارەت بە مەزاد و هەڤیازییەکانی کڕینی نەوتی ئێران لە رێگەی بوورس بە نیسبەتی هەلومەرجی هاوشێوەی واتە کڕینی نەوت لە رێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ وەزارەتی نەوت ئاراستە دەکەین: 

١- ئاشکرانەکرانی زانیاریی کڕیاران

لە فرۆشی نەوت لە رێگەی بوورسەوە، زانیاری و تایبەتمەندیی کڕیاران ئاشکرا ناکرێت و پرسی نهێنی بوون لە ڕەوتی مامەڵەگەلی بوورس بە تەواوەتی ڕەچاو دەکرێت. لەم مۆدێلە نوێیەی مامەڵەی نەوتی، کڕیار تەنانەت بە خود کارگێران و تۆڕی کارگێرانیش ناناسرێت. تەنیا بە کۆدگەلێکی تایبەتی بەشداری مامەڵەکانی بوورس دەبێت و نەوت دەکرێت.

٢- نرخی کەمتر

 نرخی بنەمایی نەوتی خاو و گاز کە لە بوورسدا ئاراستە دەکرێت، نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی نەوتی برێنتە. بۆ وێنە لە پێنجەمین ئاراستەی نەوتی لە بوورس، نەوتی خاو بە داشکانی ١٤ دۆلاری بە نیسبەتی نرخی جیهانی برێنت مامەڵە کرا و کڕیار بە کڕینی هەر کاروانێکی ٣٥ هەزار بەرمیلی، نزیکەی ٥٠٠ هەزار دۆلار قازانجی دەکرد.

٣- مامەڵە بە ڕیاڵ

 مامەڵەی ڕیاڵی نەوتی کڕاوە لە بوورسی ئێران ئەو هەلە بۆ سەرمایەدانەری دەرەکی دەڕەخسێنێت کە لە مەترسیی گەمارۆکان پارێزراوە بێت. سەرمایەدانەرانی دەرەکیش دەتوانن ڕاستەوخۆ نەوت لە بوورس بکڕن و هاوکات دەتوانن لە گەڵ چالاکانی کەرتی تایبەتی ئێران هاوکاری بکەن. ئاوەها کە کەرتی تایبەتی ناوخۆیی نەوت لە رێگەی بوورس بکرێت و رادەستی سەرمایەدانەری دەرەکیی بکات. کەرتی تایبەتی بە ئاوردانەوە لە پێگەی چالاکیی بە ئاسانی دەتوانێ دراوی مەبەستی خۆی بکاتە ڕیاڵ و بیڕێژێتە حسابی بانکی ناوەندی لە ناوخۆی وڵات.

٤- ئەنجام و شوێنی ئازاد بۆ فرۆشی نەوت

یەکێکی دیکە لە مەزادەکانی کڕینی نەوت لە بوورس بە نیسبەتی رێگەکانی دیکە، ئازاد بوونی شوێن و ئەنجامی گواستنەوە و فرۆشی نەوتە. واتە کڕیارانێک کە لە بوورس نەوت دەکڕن، دەتوانن ئەو نەوتە بۆ هەر شوێنێکی جیهان (جگە لە ڕژیمی زایۆنی) بگوازنەوە.

٥- چکۆلەتر بوونی وەجبە نەوتییەکان

لە ئێستادا بوورس ئیمکانی کڕینی وەجبەگەلی چکۆلەی ٣٥ هەزار بەرمیلیی ڕەخساندووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە دەرەوەی بوورسی نەوت، وەجبەکان گەورەن و هەر بۆیە هەموو کۆمپانیایەک توانای کڕیاریی ئەو وەجبانەی نییە. بەڵام لە بوورسی نەوتدا بە پێی چکۆلە بوونی وەجبەکان، کۆمپانیاگەلی تایبەتیی زیاتر دەتوانن بەشداری مامەڵەکان بن و لە رێگەی بوورسەوە نەوت دابین بکەن و هەروەها دەتوانن وەجبە نەوتییەکان لە رێگەی دەریا لە دوورگەی خارک یان لە رێگەی زەوینییەوە وەربگرن.

٦- بەشداریی ئاسان لە بوورسی نەوت

 کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لەو گرێبەستانەی کە لە دەرەوەی بوورس لە گەڵ کڕیارانی خۆی واژۆی دەکات، کڕیاران یان دەبێ خاوەن پاڵاوگەی ناسراوە بن یان کۆمپانیاگەلێک بن کە خاوەن پێشینەی باش لە بواری بازرگانی نەوتین. ئەوە لە کاتێکدایە کە مەرجی هەنگاو نانە ناو بوورسی نەوتی ئێران تەنیا پێدانی گەڕەنتیی متمانەپێکراوە و پێشینەی کۆمپانیای کڕیار گرینگ نییە.

بە ئاوردانەوە لە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی ڕەوتی ئاراستە کردنی نەوت و گاز لە بوورسی وزەی ئێران بە شێوەی حەوتانە ئەنجام دەدرێت. بوورسی نەوتی ئێران دەتوانێ دەرفەتێکی لەباری کڕینی نەوت بۆ سەرمایەدانەرانی ئێرانی و دەرەکی بە گرێبەستگەلی کەم خایەن (spot) و درێژخایەن (term) بێت.

News Code 26184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =