گوشاری کۆشکی سپی بۆ سنا بە ئامانجی داڕشتنی ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران

لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی لە رۆژانی ڕابردوو نیشاندەری گوشاری نهێنیی کۆشکی سپی بۆ سەر سنا لە پێناو ئامادەکردنی دەقی ڕێککەوتنی مەبەستی "دۆناڵد ترامپ" هەمبەر بە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی تەشەنەسەندنی هەڵمەتە دژە ئێرانییەکانی کۆشکی سپی و هەنگاوی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆی نەوتی، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە چەشنێک دواون کە نیشاندەری گوشاری سپی بۆ سەر سنا لە پێناو هاوڕێی کردنی زیاتری ئەو دەزگا یاسادانەرە لە گەڵ ویستە نایاساییەکانی ترامپە.

هەر لەو پەیوەندییە رۆژی ڕابردوو برایان هۆک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە لێدوانێک بۆ "العربیه" لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئەنجام دانی دانوستانگەلی نوێ لە گەڵ تاران هەواڵی دا.

هۆک وتیشی: ساڵی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ١٢ داخوازیی ژیرانە و لۆژیکیی ئاراستە کردبوو و ئێمە هەوڵ دەدەین هاوبیرییەکی جیهانی ڕێکبخەین کە داوا لە ئێران بکات لە بری دەوڵەتێکی شۆڕشی، وەک دەوڵەتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات. ئەگەر ئەوان بیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ سەر میزی دانوستان، زۆر باشە و ئێمە دەمانەوێ بگەینە ڕێککەوتنێکی نوێ و باشتر لە جیات ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام)؛ ڕێککەوتنێک کە پلانی ناڤۆکی لە خۆ بگرێت، پلانی مووشەکی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات و کۆتایی بە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیان و لەوان هاووڵاتیانی ئەمریکی بێنێت.

هۆک هەروەها هیوای خواست کە سنای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زوویی دەقی ئاوەها ڕێککەوتنێک پەسند بکات و بۆ جێبەجێ کران ئاراستە دەوڵەتی بکات.

بەوجۆرە دەوڵەتی ترامپ بە دوای ئەوەوەیە کە بە بەرزکردنی گوشارەکانی لە سەر ئێران، تاران ببەزێنێت و کۆماری ئیسلامی ناچار لە قبووڵ کردنی دانوستانگەلی نوێ بکات و ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی کارناسان و بەرپرسانی رۆژئاوایی کە سەردەمانێک بۆ واژۆکردنی بەرجام لە گەڵ نوێنەرانی ئێران چووبوونە پای میزی دانوستان، لایان وایە کە تاران تەسلیمی گوشارەکانی ترامپ نەبووە و لە گەڵ کۆشکی سپی دانوستان ناکات.

بۆ وێنە، وێندی شێرمەن جێگری جان کێری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا لە کاردانەوە بە درێژەنەدان بە مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران، گەمارۆکانی واشنتۆنی بێ ئاکام وەسف کرد و نووسی: کاتێک ئەورووپا لە سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠ دانوستان لە گەڵ ئێرانی دەست پێکرد، ئێران ١٦٤ سانتریفیوژی هەبوو. ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ پاش ئەوەی گەمارۆ سەخڵەتەکان بە سەر ئابووریی ئێراندا داسەپا، ١٩ هەزار سانتریفیوژی هەبوو.

News Code 26183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =