بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا یەوم، عوسمان غانمی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق لە لێدوانێکدا کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژیکەکانی نەهرەین هەیبوو، وتی: ڕێکخراوی هەواڵگری عێراق بە شێوەی بەربڵاو هەول دەدات بۆ بەرنگار بوونەوەی هەر جۆرە چالاکیەکی گرووپە ژێرزەوییەکان و هێزە عێراقییەکان ئەو گرووپانەی لە ژێر چاوەدێریە.
غانمی وتیشی: هەڕەشە لە درێژخایەندا لە پێوەندی لە گەڵ هزری داعشە و ئەوە مەترسی ڕاستەقینەیە چونکوو داعش چی دیکە تەنانەت کۆنترۆڵی بە سەر بستێک لە خاکی عێراق نییە.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق زیادی کرد: عێراقییەکان کە لە سووریا دەستگیر کرابوون و گەڕێندرانەوە بۆ عێراق، هزری توندرەوی بەربڵاویان هەیە، کەواتە پێویستە لە رەوتی دووبارە پەروەردە کردنەوەدا بۆ لەناو بردنی ئەو هزرانەش هەوڵ بدرێت.
Your Comment