بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە دیدار لەگەڵ بەشداربووەکانی سی و سێهەمین پێشبڕکێ نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز ڕایانگەیاند: بێ هیوایی، لادان و خراپ تێگەیشتنەکان، خەیانەتی مرۆڤەکان بە یەکتر و دوژمنی کردنیان لەگەڵ یەکدی و سووک بوونی مرۆڤ لە بەرانبەر ستەمکارانی جیهان سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ دووری کردن لە قورئان، قورئان هەم مەعنەویەتمان پێدەدا و هەم مەعریفەت و ناسین.
ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: گەلان دەتوانن بە جێبەجی کردنی فەرمانی قورئان، سەربەزر، ئاسایش، دەسەڵات، زانست، یەکگرتوویی و یەکڕیزی وەدەست بێنن و شێوازی ژیانی شیرین لەگەڵ قورئان مسۆگەر بکەن. ئەمانە هەموو کاروباری دنیایە. ژیانی مەعنەوی و حەقێقی و بەردەوامیش بە قورئان مسۆگەر دەبێت بەو مەرجەی فەرمانەکانی قورئان جێبەجێ بکەین.
وتیشیان: لە ناو ئوممەتی ئیسلامیدا کار نەکردن بە قورئان یەک و دوو نییە؛ بۆ وێنە قورئان سەبارەت بە پەیڕەوانی پیغەمبەر دەفەرمێت؛ میفرماید أَشِدّاءُ عَلَی الکُفّارِ رُحَماءُ بَینَهُم، لە حاڵێکدا کە هەندێ لە ئێمە توندوتێژ بوونی بەرانبەر کافرەکانمان لەبیر کردووە و گوێ پێ نادەین.
ئەوەشیان وت: بۆ وێنە هەندێ کەسان لە وڵاتانی ئیسلامی سازشیان لەگەڵ ئەمریکا و زایۆنییەکان کرد، خوێنی فەلەستینییەکانیان پێشێل کرد، مافی فەلەستینیەکانیان لەناوبرد. ئەوان توندوتێژی بەرانبەر کافرەکانیان لەبیر کردووە و خزمەتکار و فەرمانبەر و شوێن کەوتووی کافرەکانن، ئەمڕۆکە زۆربەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لەم دەستەیەن.
ڕێبەری ڕاشیانگەیاند: هەندێ گرووپی دیکەش رُحَماءُ بَینَهُم یان لەبیر کردووە و ناکۆکی و ئاڵۆزییان لە ناو موسڵمانانادا دروست کردووە. ئیماندار بە قورئان، کەعبە و قیبلە بە کافر دادەنن و کاتێک وابوو شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتانی ئیسلامی دروست دەبێت. سووریا و یەمەن ببینن. ئێستا زیاتر لە ۴ ساڵە کە یەمەن بوردومان دەکرێت، ئەوەی بوردومان دەکات، کیێە؟ کافرە؟ نا، بە رواڵەت موسڵمانە کە ڕەحم بە موسڵمانان ناکات.
جەختیشیان کرد کە هەندێ لەو کەسانە بڕوایان بە هیچ کام لە بنەماکانی قورئان نییە.
Your Comment