به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، زانیارییه وه‌ده‌ست هاتووه‌کان نیشان ده‌دات که سه‌رکرده باڵاکانی داعش له ده‌ستی هێزه ئه‌مریکاییه‌کاندان و ئه‌م هێزانه هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به دۆخی چه‌کدارانی داعش نادرکێنن.
ڕۆژنامه‌ی سه‌روناوچه‌یی "رای الیوم" له ڕاپۆرتێکدا نووسی: هه‌وڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به ئه‌نقه‌ست بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌م ناوچه بووه‌ته هۆی گومان و شک سه‌باره‌ت به هۆکاره نهێنییه‌کانی ئه‌م پرسه. پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی باغۆز چه‌ند حه‌وته درێژه‌ی ده‌بێت، هێزه‌کانی سووریا دیمۆکراتیک (هه‌سه‌ده) به‌یانی ڕۆژی شه‌مه له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئۆپراسیۆنی کۆتایی له باغۆز هه‌واڵیان دا.
زانیارییه وه‌ده‌ست هاتووه‌کان نیشان ده‌دات که سه‌رکرده باڵاکانی داعش له ده‌ستی هێزه ئه‌مریکاییه‌کاندان و ئه‌م هێزانه هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به دۆخی چه‌کدارانی داعش نادرکێنن.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هێزه ئه‌مریکاییه‌کان ۴۰۰ چه‌کداری داعشیان ڕاده‌ستی به‌غدا کردووه که پاگه‌نده‌یان ده‌کرد هاووڵاتی عێراقین به‌ڵام هاووڵاتی وڵاتانی دیکه‌شیان تێدا بوو که به زاراوه‌ی عێراقی قسه‌یان ده‌کرد.
له لێپێچینه‌وه‌کاندا ئاشکرا بوو که سه‌رکرده باڵاکانی داعش له باغۆز که‌وتوونه‌ته گه‌مارۆ و له‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌سه‌ده دان.
به‌ڵام یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سڕ و نهێنیه‌کانی باغۆز ئه‌و زێر و داراییانه‌یه که له ده‌ستی داعشدایه و وادیاره هێزه ئه‌مریکاییه‌کان ته‌مایان له به‌شێکی کردووه.
ئه‌مه له حاڵیکدایه که عێراقییه‌کان له ڕه‌وتی لێپرسینه‌وه له داعشییه ده‌ستگیر کراوه‌کان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زێڕ و داراییه‌کان و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌ده‌ست هێناوه و داوایان له ئه‌مریکاییه‌کان کردووه زێر و پاره‌کان ڕاده‌ستی به‌غدا بکه‌ن.
به وته‌ی یه‌کێک له به‌رپرسانی عێراقی، ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ئه‌م سامانه زۆره‌یان پاش داگیرکردنی ساری موسڵ و دزی له بانکه‌کانی ئه‌م شاره وه‌ده‌ست هێناوه و ڕه‌نگه سووریاش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته بگرێته به‌ر.
عێراقییه‌کان ده‌ڵێن، ڕێژه‌ی داراییه‌کان له باغۆز ده‌گاته ۵۰ تۆن زێڕ و ۴۰۰ میلیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌ختینه و ئه‌مه ته‌نیا به‌شێکه له داراییه‌کان که داعش له بانکه عێراقییه‌کانی دزیوه.
ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش که چه‌ند ڕۆژ پێش ده‌ستپیکردنی هێرش بۆ سه‌ر باغۆز له‌م ناوچه بینرا و دواتر دیار نه‌ما، ڕه‌نگه له‌م شوێنه هه‌ڵاتبێت و داعشییه‌کانیش ده‌ستبه‌جی ئه‌و ماڵانه‌ی ئه‌وی تێدا بوو سووتاندیان.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده که‌سێکی داعشی به‌ناوی ئه‌بوو هاجه‌ریان ده‌ستگیر کرد که خه‌ڵکی باشووری موسڵ بوو و سه‌رکرده‌ی داعشی له باغۆز بینیبو، ئه‌مریکاییه‌کان قه‌ده‌غه‌یان کردووه فه‌رمانده‌کانی هه‌سه‌ده له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ی باغۆز قسه بکه‌ن.
به‌ڵام ژنان و منداڵانی داعش و ژماره‌یه‌ک له چه‌کداره ڕاده‌ست کراوه‌کانی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هه‌سه‌ده له‌م ناوچه‌یه چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه و ئه‌وان ته‌نیا به لۆری تایبه‌ت و به پشتیوانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا باغۆزیان به‌جێهێستووه و ڕه‌نگه ئه‌مه گرینگ بێت که کێ لۆرییه‌کان لێده‌خوڕێت و شۆفێره‌کانی کێن؟ شوێنی مه‌به‌ستی ئه‌م لۆریانه دیار نییه، ڕه‌نگه به‌ره‌و بنکه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌لته‌ف له سنووری عێراق و سووریا بیانگۆزێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی جه‌ختی کردبوو که ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی هێشتا له خاکی سووریایه و نه‌هاتووه‌ته حێراق به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رجاوه‌ی ئه‌منیی عێراق ڕایانگه‌یاند که هه‌ندێ له چه‌کدارانی داعش له ڕێگای سنووره‌کانه‌وه به‌ره‌و بیابانه‌کانی ئه‌نبار دێن.
هێزه‌کانی هه‌سه‌ده له مانگی ڕابردووی زایینی له ئۆپراسیۆنی کۆتایی بۆ ئازادکردنی شارۆچکه‌ی باغۆز سه‌ر به به‌شی سۆسه‌ی ناوچه‌ی بووکه‌مال له پارێزگای ده‌یره‌زوور هه‌واڵیان دا به‌ڵام ئه‌م ئۆپراسیۆنه به هۆی چوونه‌دره‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیل له ناوچه‌که به هێواشی ئه‌نجام ده‌بێت. له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی داعشی له باغۆز براونه‌ته ده‌ره‌وه.
بۆچوونی ئێوە