به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی لیژنه‌ی پشتیوانی له به‌رخۆدانی ئیسلامی له به‌یرووت، وتی: پشتیوان و پاڵپشتی سه‌ره‌کی به‌ره‌ی به‌رخۆدان خه‌ڵکه و شانازی پێوه ده‌که‌ن.
ئه‌و به ئاماژه به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی دژی ئێمه زیاتریش بێته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان له‌م کاره، ته‌نگ هه‌ڵچنین به حزبوڵڵایه.
وتیشی: له ئێستا هه‌ر وڵاتێک بۆ خۆی خشته‌یه‌ک له گرووپی تیرۆریستی داده‌نێت و ئه‌م ڕه‌وته نیشان ده‌دات که له داهاتوودا وڵاتانی دیکه‌ش وه‌ک بریتانیا خشته‌ی خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه که حزبوڵای تێدایه وه‌ک گرووپی تیرۆریستی ناوی براوه.
Your Comment