یەکەم فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی " ماه وتار" لە بیجاڕ دەستی پێکرد

یەکەم فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی ماه وتار بە هەوڵی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و بە ئامادە بوونی گرووپە بەشدار بووەکان بە میوانداری شارستانی بیجاڕ دەستی پێکرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم فێستیڤاڵی پارێزگایی ماه وتار بە هەوڵی حەوزەی هونەری لە کۆگای ئەمیر نزام گەڕووسی بە دەبیری ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان و لە هەشتەمی ڕەشەممە دەستی پێکرد.

لە ئەو فێستیڤاڵە گرووپگەلێک لە شارەکانی سنە، مەیروان، قوروە و دیواندەرە ئامادە بوون و شانۆکانیان بەڕێوە برد.

ئەو فێستیڤاڵە لە هەشتەمی ڕەشەممە تا ١٠ ی رەشەممە لە شاری بیجاڕ و بە ئامادە بوونی پێنج گرووپی شانۆیی لە بەشی کێبڕکێ، گرووپێک لە بەشی پەرواێزی و گرووپێکیش لە بەشی تایبەتی فێستیڤاڵ لە پلاتۆ و ئامفی تئاتری ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە ڕۆژی هەینی دەیەمی ڕەشەممە، کاتژمێر ١٧ لە سینەما ئازادی بەڕێوە دەچێت و کەسە براوەکان لە بەشە جیاوازەکان دەناسرێن.

News Code 25297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =