به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، نوری مالکی، سه‌رۆکی حزبی ده‌عوه‌ی عێراق جه‌ختی کرد: هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته توانی به‌رگری له خاکی عێراقیان هه‌یه و پێویستیان به هێزه‌کانی ئه‌مریکا نییه.
مالکی گومانی خسته سه‌ر بۆچوون و خواست ئه‌مریکاییه‌کان به‌ر له هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و وتی: واشنتۆن له ساڵی ۲۰۱۳ ئاماده نه‌بوو که فڕؤکه بۆ سوپای عێراق دابین بکات تاکوو له ئه‌نبار هێرش بکه‌ینه سه‌ر گرووپه چه‌کداره‌کان.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئاماژه‌ی دابوو که بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی باشیان له عێراق هه‌یه و له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانن چاودێڕی ئێران و بکه‌ن و هه‌موو ناوچه‌که له ژێر کۆنترۆڵیاندا بێت.
ترامپ له میانه‌ی مانگی به‌فرانبار دوای سه‌ردانێکی نه‌هێنی ۲ کاتژمێری بۆ عێراق ئه‌م قسانه‌ی کرد که بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق.
Your Comment