ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەمێننەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەمریکا دەتوانێت بڕێک لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بهێڵێتەوە.

ئەو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە یاسە ڤیتۆ دەکات کە بیەوێت دۆخی نا ئاسایی بۆ ساز کردنی دیوارە سنوورییەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕۆژی پێشوو دیمۆکڕاتەکانی کۆنگرە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد کە دەیەوێت بەر بە فەرمانی ترامپ بۆ دۆخی نا ئاسایی لە ئەمریکا بگرێت.

یواخین کاسترۆ ئەم بڕیارنامەی ڕێکخست کە نوێنەری ئەیالەتی تێکزاسە، ئەم پڕۆژە یاسایە هەم کۆنگرە و هەم بە سینا پێشکەش کراوە.

کاسترۆ لەمبارەوە وتی: ۲۲۲ کۆنگرێسمان لەم پڕۆژە یاسایە پشتیوانی دەکەن کە دەیەوێت بەر بە فەرمانی دۆخی نا ئاسایی دۆناڵد ترامپ بگرێت، ئامانجی سەرەکی ئەم فەرمانەی ترامپ وەرگرتنی بودجە بۆ ساز کردنی دیوار لە سنووری مەکزیکە.

News Code 25167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =