به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌وموم سابع، ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یز، ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی له میانه‌ی کۆنفڕانسی میوشین وتی: کۆماکری عه‌ره‌ب دژی هه‌رجۆره ئاماده بوونی هێزی بیانی له سووریایه و ئیدانه‌ی ده‌کات و دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش له سووریا، باشترین ڕێگه‌چاره‌ی باکووری ئه‌م وڵاته گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێککه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه.
ئه‌و له وڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی وتی: بڕیار له‌مباره‌وه له کۆتایدا وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌یده‌ن و تاکوو ئێسته گۆڕانکاری له‌مباره‌وه ڕووی نه‌داوه.
ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی وتی: ناکۆکی ئه‌مریکا و ڕووسیا له ئاستی جیهانی کاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی سووریا بووه.
Your Comment