به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سوپا نیوز، سه‌رله‌شکه‌ر یه‌حیا سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی خاش وتی: ده‌وڵه‌تی پاکستان و هه‌واڵگری ئه‌م وڵاته ده‌بێت وڵامی خه‌ڵک و سوپای پاسدارانی ئێران بده‌نه‌وه. ئه‌م تیرۆریستانه سه‌ر به تایفه‌یه‌کی به‌لوچن که له پاکستان ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت، چۆن ئه‌وان هات و چووی سنووره‌کان ده‌که‌ن و بۆچی وڵاتێکی دراوسێ بووه‌ته مۆڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه.
ئه‌و زیادی کرد: له ڕابردووش‌دا دیمان که سنووره هاوبه‌شه‌کانی ئێران و پاکستان کێشه‌ی ئه‌منی تێدا بوو، هه‌ر بۆیه له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه دزه پیدادهکرێت و به‌که‌ڵکی دێنن و ده‌وله‌تی پاکستان ده‌بێت وڵام بداته‌وه.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئاماژه‌ی دا: به پێی زانیارییه ڕاسته‌کان ئه‌م گرووپه له لایه‌ن بڕێک وڵاتی که‌نداوی فارس پشتیوانی ماڵی ده‌کرێن، ئامانجی ئه‌وانیش شێواندنی جه‌ژنه‌کانی ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌تنی شۆڕشی ئیسلامییه که به هۆشیاری سوپای پاسداران زۆربه‌یان ئه‌م پیلانانه پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که هێزه‌کانی ئێران سه‌رکوت کردنی ئه‌م تیرۆریستانه به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه مافی خۆمانه به هه‌موو هێز و توانمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تیرۆریسته جه‌نایه‌تکارانه ببینه‌وه.
سه‌فه‌وی له کۆتایدا وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دراوسێکان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت، نا ئه‌منی له ناوچه‌که ته‌نیا له سوودی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کانه که له وه‌رشۆ کۆبوونه‌وه تاکوو له دژی ئێران پیلانگێڕی بکه‌ن، به‌ڵام ئێران به هه‌موو توانیه‌وه وڵامێکی به‌هێز به تیرۆریسته‌کان ده‌داته‌وه.
Your Comment