هێزه‌سەربازییەکانی ئەمریکا هاتوچووی هەندێ پارێزگای عێراق دەکەن

سه‌رۆکی فڕاکسیۆنی سه‌ر به‌ گرووپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاند که‌ له‌ بڕێک پارێزگاکانی عێراق هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ئامێری سه‌ربازییه‌وه‌ بینراون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، حه‌سه‌ن سالم، سه‌رۆک فڕاکسیۆنی سادقون سه‌ر به‌  عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق جه‌ختی کرد: هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ ئامێری سه‌ربازیی له‌ بڕێک پارێزگای عێراق له‌ هات و چوو دان و گه‌شت لێده‌ده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌وڵی زۆر له‌ پارلمانی عێراق بۆ ده‌نگ دان یاسای ده‌ر کردنی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

سالم جه‌ختی کرد: ئه‌م یاسایه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارلمان ده‌نگی پێ ده‌درێت.

وتیشی: هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستیان به‌ چالاکی زۆر گوماناوی کردووه‌.

News Code 24542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =