بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کورتە فیلمی بەڵگەیی لە تەنیشتی من بەشداری فستیڤاڵی ئەدۆنچێر تراول لە بریتانیا دەکات.
لە تەنیشتی من کورتە فیلمێکی ٥ خولەکییە کە لە لایەن زانیار محەمەدی نکو بەرهەم هاتووە.
ئەم فیلمە بەڵگەییە لە قاوەخانەیەکی نێو جادەیی بۆکان گیراوە و باسی ئەو شۆفیڕانە دەکات کە سەردمانێک مسافریان جێبەجێ کردووە و لەم قاوەخانەیە بۆ حەسانەوەی نێو ڕێگا لایان داوە.
فیلمەکە لە لایەن تەیمور قادری و ڕەزا میناپوور کامێراوانی بۆ کراوە، هاوار ڕەحیمیش دەنگی فیلمەکەی تۆمار کردووە و تاکوو دوو مانگی دیکە لە لەندەن نمایش دەکرێت.
شایانی باسە کورتە فیلمی لە تەنیشت من تاکوو ئێستە بەشداری زیاتر لە ۲۰ فستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانی کردووە و چەندین جاریش خەڵات کراوە.
Your Comment