به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ له ۳۱مین کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری کوردستان له سنه وتی: له به‌شی که‌ل و په‌ل له‌م ساڵدا تاکوو ئێسته ۶.۴ ملیار دۆلار هه‌نارده‌مان بۆ عێراق بووه که تاکوو کۆتایی ساڵ پێشبینی ده‌که‌ین به ۸.۱ ملیار دۆلار بگات.
زیادیشی کرد: له به‌شی کاره‌با هه‌زار و ۳۰۰ مگاوات کاره‌با له سێ خاڵی شه‌له‌مچه، فه‌که و کرماشانه‌وه بۆ عێراق هه‌نارده ده‌کرێت، ئێسته له سنووره‌ی مه‌ریوان و تهمەرچینیشهوه ئاماده‌یی هه‌نارده کردنی کاره‌بامان هه‌یه. هه‌روه‌ها دوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز به توانی ۲۵ ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ عێراق له حاڵی ئاماده بوون دایه و له ئێستادا ۲۴ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز بۆ عێراق هه‌نارده ده‌کرێت. پێشمان خۆشه له ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده بکه‌ین.
دانایی فه‌ڕ هه‌روه‌ها وتی: له ئێستادا عێراق پێویستی به ۳۰۰ ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دان بوونه‌وه هه‌یه و سووریا به ۲۰۰ ملیار دۆلار. بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقییه‌کان ۱۰۵ ملیار دۆلاره که نزیک به ۳۰ له سه‌دی بۆ کاری ژێرخانی و ئه‌ندازیاری ته‌رخان بووه. هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و زمانی نێوان کوردستان و هه‌رێمی کوردستان ده‌رفه‌تێک زۆر باشه تاکوو کاری بازه‌رگانی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکرێت و ئێمه‌ش پشتیوانی لێ ده‌که‌ین. ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌شمان هه‌یه که ژووری بازه‌رگانی سنه له شاری حه‌ڵه‌ب بۆ کاری بازه‌رگانی جێگیر بکه‌ین.
به‌رپرسی په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی ئابووری ئێران و عێراق ڕایگەیاند: له به‌شی گه‌شتیاریش له ساڵی ڕابردوو ۳ ملیۆن عێراقی سه‌ردانی ئێرانیان کردووه و به پێچه‌وانه ۳ ملیۆن ئێرانیش سه‌ردانی عێراقیان کردووه که یارمه‌تی باشی هه‌ر دوو وڵات له ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌دات.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که جاده‌ی سنه - مه‌ریوان پێویستی به نوێژه‌ن کردنه‌وه و ده‌بێت گه‌وره‌تر بکرێته‌وه و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ناوه‌ند گفتوگۆ ده‌که‌ین و هیودارین بتوانین بودجه‌ی بۆ دابین بکه‌ین.
Your Comment