AP ١٣٩٧ بەفرانبار ١٤ ١٢:٤٣

پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستان لە سووریا

پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستان لە سووریا

سەرچاوەگەلی میدیایی لە پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستانی "نوورئەدین زەنکی" و "بەرەی نوسرە" لە هاوێری ئەدلەب هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سانا، تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا بۆ جارێکی دیکە پێکەوە تێهەڵچوون.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تیرۆریستانی تەکفیریی نوورئەدین زەنکی و بەرەی نوسرە لە هاوێری باشووری ئەدلەب هێرشیان کردە سەریەکتری و بە توندی تێهەڵچوون.

سەرچاوەگەلی سووری ڕایانگەیاند کە لەو پێکدادانە توندە کە لە گوندی "مەعرشورین"ی ئەدلەب ڕووی دا تاقمێک لە هەر دوو کوژراو و بریندار بوون.

News ID 24074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha