به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر کردنی گه‌نده‌ڵکارێکی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، وتی: تاوانبار خاتوو "شیرین.ن" ساڵی ڕابردوو ۸۰۰ ملیارد تمه‌نی به شێوازی دراوی بیانی له یه‌کێک له بانکه‌کانی ئێران به‌رده‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دواجار بێ سه‌ر و شوێن بوو.
ئه‌و وتی: ئه‌م تاونباره ناو و نیشانی خۆیی به پاسپۆرتی ساخته به ته‌واوی گۆڕی بوو، توانی زیاتر له یه‌ک ساڵ خۆی له یاسا بشارێته‌وه، به‌ڵام دواجار به کارێکی هه‌واڵگری زۆر ئاڵۆز ده‌ستگیر کراو و بۆ ئێران گه‌ڕێندرایه‌وه.
Your Comment