به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سه‌رۆکی پۆلیسی پاریس دوێنێ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که ۸ هه‌زار هێزی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا و ۱۴ ئۆتۆمبیلی ئه‌منی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی شه‌مه له ئاماده باشی دان.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌مه هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێمه خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دۆخێک زۆر ئه‌سته‌م ئاماده کردووه.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ ده‌چێته ناو پێنجه‌مین حه‌فته‌ی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی ئه‌م وڵاته.
شایانی باسه که نزیک به ۲۸۷ هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا له ژێر ناوی هێله‌گ زه‌رده‌کان ڕێکخراون و له ڕۆژی شه‌مه ۱۷‌ی نۆڤامبره‌وه له دژی بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌منی خۆپیشاندانیان کرد.
ئه‌گه‌رچی حکومه‌ت له بڕیاره‌که‌ی خۆی پاشه کشه‌ی کردووه به‌ڵام خۆپیشاندان درێژه‌ی هه‌یه.
خۆپیشانده‌ران له دژی سیاسه‌ته‌کانی ماکرۆن ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
Your Comment