ئێران نابێت توانایی پیتاندنی ناڤۆکی ببێت

دەستیاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری قەدەغەی چەکی ناڤۆکی پاگەندەی کرد ئەبێ بە گوشاری زیاتر، ئێران ناجار بکەین بە دانوستانێک کە توانای پیتاندن لە ئەو وڵاتە بستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کریستۆفێر ئێشلی فۆرد دەستیاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری قەدەغەی چەکی ناڤۆکی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئامادە بوون لە کۆنفڕانسی " سیاسەتی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی-بەرەو کۆنفڕانسی ٢٠٢٠ ی پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی قەدەغە پەرەپێدان"، وتی: لە بەر ئەوەی کە نیشانەیەک لە سەر گۆڕانی ڕێگای ناڤۆکی ئێران بوونی نییە، ئەمریکا بە دوای ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو هەروەها لە ئەو کۆنفڕانسەدا کە لە ڕێکخراوی دوڵەتی "ویلتۆن پارک"ی بریتانیا بەرێوە چوو، پاگەندەی کرد: تەنانەت پیتاندنی کەم کە بە پێی بەرجام، ئێران دەتوناێت ئەنجامی بدات، لە ڕێگای نایاساییەوە بەدەست هاتووە.

فۆرد درێژەی دا: ئەگەرچی بەرجام بە ئەوەی کە ئێران بە شێوەی نایاسایی بە دەست یهێنا، ڕەوایی دا؛ وەڵامی ڕاستەقینە بە ئەو پرسیرە کە داهاتووی ئێران چی لێ دێت ئەوەیە کە ئەوان نابێت توانای هیچ یەکە لە ئەو پرسانەیان هەبێت.

نابراو لە شرۆڤەی ئاوەها داخوایەکدا پاگەندەی کرد: تواناییەکانی پیتاندنی ئێران بە ئامانجی بەرهەم هێنانی مادەی شکێنەر بۆ چالاکی نایاسایی، لە ژێر ناو "گەڵاڵەی ئاماد" بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی ئەنجام دراوە.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی بە ڕەخنە لە مادەی" ئاوا بوونی هەتاو" لە سەر لابردنی وردە وردەی سنووری پیتاندنی ئێران، زیادی کرد: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە داهاتوودا لە گەڵ ئێران ئەبێ ئەو یاسا بگرێتە بەر کە ئێران هیچ کات توانای پیتاندنی نەبێت.

ناوبراو وتی: ئێران ئەبێ بە هەر داخوازیەکی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی بۆ پشکنین" بەڵێ" بڵێت، چونکوو ئەو بنکەیە بڕیارەکانی بە پێی لێکدانەوەی ورد دەدات.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە پاگەندەکانی خۆی، گۆڕانی هەڵسوکەوتی بە پێداویستی هاوکاری لە گەڵ ئێران زانی و داوای ڕاگرتنی چالاکی ناوچەیی ئێرانی کرد.

فۆرد لەم بارەوە پاگەندەی کرد: تەنیا لە ئەو ئەگەردەدایە کە دەتوانرێت ڕێکاری براوە-براوە لە گەڵ ئێران دەست بخرێت لە حاڵێکدا کە یەکێک لە کیشەکانی بەدی هاتنی ئەو ئاکامە، گوشار خستنە سەری گەمارۆکان بۆ هان دانی ئێران بۆ ئەوەی کە بێتە سەر مێزی دانوستان.

ناوبراو پاگەندەی کرد: لە دانوستانی ئەمریکا لە گەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی، واشنتۆن ئامادە بوو کە ئاستی پیتاندنی ئێستای ئێران بە ئەو مەرجە کە ئەو ئاستە هەمیشەیی بێت و بە تێپەڕینی کات هەڵنەگیرێت، قبووڵ بکات، بەڵام قەبووڵ نەکردنی ئەو داخوایەی ئەمریکا، بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا ئێستا داخوازیی پیتانندی سفر بێنێتە ئاراوە و لە داخوازیە پێشووەکەی پاشەکشێ بکات.

فۆرد وتی: هەر ئەو جۆرەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕوونی ئەو پەیامەی ڕاگەیاند، ئێران ئەبێ تەواوی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی ڕابگرێت و هەرگیز تەکنۆلۆژیای پلۆتۆنیۆم شوێن نەگرێت. ستانداردی ١٢ مانگە چی دیکە ئامانجی ئێمە نییە.

ناوبراو وتی: ئێران لە جیاتەتی پیتاندنی ئۆرانیۆم، ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە بازاڕە دەرەکییەکان بكڕێت و سووتەمەنییە بەکار هاتووەکەی خۆی ڕادەست بکات.

News Code 23605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =