به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دواین لێکۆڵینه‌وه‌کانی که‌شناسی نیشانی ده‌دات که له چوارشه‌مه به‌و لاوه شه‌پۆلێکی نوێی هه‌ور و هه‌ڵا ئاسمانی ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری باران بارین له ئارا دایه.
پله‌ی گه‌رما ۳ بۆ چوار پله که‌م ده‌کات و به هۆی هاتنی شه‌پۆلێکی نوێی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر و باوه له شاخه‌کان له ئارا دایه. له شاره‌کانی بانه، مه‌ریوان، سه‌ولاوا، هه‌ورامان و کامیاران زیاترین باراشت به‌ڕێوه‌یه.
هه‌روه‌ها که‌شناسی کوردستان هۆشداری دا که به هۆی هاتنی شه‌پۆلی نوێی هه‌ور و هه‌ڵاوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ته‌م و مژ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌رز بێته‌وه له ئارا دایه و ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌فه‌ر ده‌که‌ن ده‌بێت به هۆشیارییه‌وه له جاده‌کان شۆفیڕی بکه‌ن.
شایانی باسه ڕێژه‌ی باران بارین پێوانه‌یه‌کی نوێی تۆمار کردووه و له هه‌ورامان ۷۸ میلی مه‌تر باران باریوه که زیاترین ڕیکۆریدی شکاندووه و قوروه به بارینی ۲ میلی مه‌تر که‌مترین بارانی بووه.
Your Comment