بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاشاتودەی لە هەواڵێکی بەپەلە لە بڕیاری دەوڵەتی فەڕنسا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێژەی زیادکراو لەسەر نرخی باج لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
ئەو بڕیارە بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک کە لە سێ هەفتەی پێشەوە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاو و پێکهاتنی بزووتنەوەیەک بە ناوی هێلەک زەردەکان، دراوە.
ڕۆژی ڕابردوو نووسینگەی دادستێنی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ١٣٩ کەس لە هێلەک زەردەکان دەستگیر کراو لە ئەو وڵاتە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئەو ناڕەزایەتییە کە چووە ناو سێهەمین هەفتەی خۆیەوە، تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٨٥٠ کەس بریندار بوون کە ١٥٠ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسایە.
شیاوی باسە کە نزیک بە ٢٨٧ هەزار کەس لە خەڵکی فەڕەنسا لە ژێر ناوی هێلەک زەردەکان ڕێک خراوە و ڕۆژی شەممە ١٧ ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری دەوڵەت لە سەر بەرز کردنەوەی نرخی سووتەمەنی سەدان شەقامیان لە سەرتانسەری ئەو وڵاتە داخستووە.
بۆچوونی ئێوە