جه‌ختی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا

سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد له‌ هه‌وڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ستێفان دیمیستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا جه‌ختی کرد: ده‌بێت هه‌وڵه‌ جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر بوونی قه‌یرانی سووریا به‌هێزتر بکرێت.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئاسه‌واری سه‌قامگیری له‌ سووریا کاریگه‌ری به‌ر سه‌ر سه‌قامگیری له‌ عێراقدا هه‌بووه‌.

هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌ دواین ڕووداوه‌کانی سووریا و ڕۆڵی عێراق له‌ په‌ره‌دان به‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ گفتوگۆیان کرد.

دیمیستۆرا لای خۆیه‌وه‌ گرنگی به‌ ڕۆڵی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش دا

News Code 23219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =