به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، مه‌لود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دژی مۆڵه‌تی واشنتۆن بۆ دابڕین له هاورده کردنی وه‌زه‌ی ئێران وه‌ستایه‌وه، ئه‌مریکا ماوه‌ی ۶ مانگ مۆڵه‌تی به تورکیا داوه تاکوو هاورده کردنی نه‌وت و گاز له ئێران ڕابگرێت.
چاوش ئۆغڵو دوای دیدار له‌گه‌ڵ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: من ناتوانم سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی تورکیا له ماوه‌ی ۶ یان ۲ ساڵ بگۆڕم. هیچ که‌س له‌گه‌ڵ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران نییه، ئه‌م گه‌ماڕۆیانه نایاساین.
شایانی باسه، ترامپ له گه‌ماڕۆکانی له دژی ئێران ۸ وڵاتی مه‌عاف کرد که تورکیا یه‌کێک بوو له‌م وڵاتانه و ماوه‌ی ۶ مانگ مۆڵه‌تی پێدراوه تاکوو سه‌رچاوه‌ی دیکه بدۆزێته‌وە.
A
Your Comment