به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، لمیا به‌شار، ژنێکی ئێزدیکه له ده‌ستی داعشییه‌کان ڕای کردووه، وتی: داعشییه‌کان خراب ترین جه‌نایه‌ته‌کانی مرۆڤانه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌وان پایوانی ئێزدیان کوشت و ده‌ست درێژیان کرده سه‌ر کچان و ژنانی ئێزدی و ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له کڕین و فرۆشتنیان.
ئه‌و زیادی کرد: پزشکێکی داعشی به به‌رچاوی منه‌وه ده‌ستدرێژی کرده سه‌ر کچێک که هێشتا ۹ ساڵانی ته‌واو نه‌کرد بوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که خۆی و خۆشکه‌که‌شی له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان و وتی: ویستم خۆم بکوژم به‌ڵام نه‌متوانی چون ده‌ست و پێم به‌سترا بوو.
ئه‌و که به تازه‌یی له ده‌ستی داعشییه‌کان ڕزگاری بووه ڕایگه‌یاند که له دوای ۴ ساڵه‌وه هێشتا نازانم چی به سه‌ر دایکم هاتووه و خوشکه‌که‌شم هێشتا له سووریا کۆیله‌ی داعشییه‌کانه.
شایانی باسه که تیرۆریسته‌کانی داعش له ئاگوستی ۲۰۱۴ هێرشیان کرده سه‌ر شاری شه‌نگاڵ و دوای کوشتنی پیاوانی ئێزدی زیاتر له ۱۰ هه‌زار ژن و کچی ئێزدیان ڕفاند و وه‌ک کۆیله‌ی شه‌ڕ کڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌کرد، تاکوو ئێسته‌ش زیاتر له ۳ هه‌زار ژن و کچی ئێزدی بێ سه‌ر شوێنن و که‌س نازانێت چیان به سه‌ر هاتووه.
Your Comment