گۆڕی ٥٠٠ ساڵە لە بوولیڤی دۆزرایەوە

گۆڕگەلێک کە پاشماوەی مرۆڤی و ئاسەواری هونەری قەومی ئینکا کە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە بوولیڤیا دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیندنت، بە وتەی کۆنینەناسان ئەو پاشماوانە کە لە مەودای ١٢ مایلی لاپاز دۆزراوەتەوە هی ١٠٠ کەس لە خەڵکی خۆجەیی ئەوێ بووە.

ئەوان لە گەڵ ٣٠ دەفر ئەسپەردە کراون کە قەومی ئینکا لە ڕێوڕەسمی مەرگ بەکاریان دەهێنا.

جدو ساگاراناگا یەکێک لە مامۆستایانی کۆنینەناسی Andres Universidad Mayor de San و لێکۆڵەری باڵای ئەو توێژینەوە دەڵێت: ئەو دەفرانە هی ئینکاکانە.

شوێنی دۆزینەوەی ئەو پاشماوانە نزیک شاری ویاچایە و تێیدا کاسەی سەری درێژ هەیە کە بۆ نیشان دانی پلەی کۆمەڵایەتی کەسەکان کێشراون.

وادیارە ئەو گۆڕگەلە لە لایەن قەومەکانی Pacajes ەوە چێ کراون کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٥ ی زایینی لە ئینکاکان شکستیان هێناوە.

ئەو گۆڕە چەند مانگ پێش هەڵکۆڕدرا بەڵام دۆزینەوەکانی تا ئەم هەفتەیە ڕانەگەیێندرابوو.

بە وتەی ساگارناگا لە ئەو شوێنە جگە لە ئێسقانەکان، ١٥ شتی زینەتی برۆنزی لەوانە ملوانکە، بازنە، ئامێری جوانکاری قژی ژنان، گوڵی سینە و دوو سەربێن هاوشێوەی ناڵی ئەسپ دۆزراوەتەوە.

ئەو شتانە ئەگەری هەیە ئامێری خۆشەویستی ئەسپەردە کراوەکان بووبێ.

News Code 23133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =