بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە دژی تیرۆریستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو ولاتە بەردەوامە.
سوپای عێراق لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی لە باکووری بەغدا لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش، توانی ٢ تیرۆریستی مەترسیدار و ناسراوەی داعش قۆڵبەست بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتریش ئۆپەراسیۆنگەلێک لە باکووری عێراق لەوان لە پارێزگاکانی دیالە و ئەنبار لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دراوە.
Your Comment