بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، پۆلیسی جێگیر لە جادەی کامیاران- کرماشان شکیان چووە سەر ئۆتۆمبیلێک کە پاش فەرمانی ڕاگرتن بە ئۆتۆمبیلەکە و سەرەنج نەدانی شۆفێرەکە، پۆلیس بە دوایان دەکەوێت.
لە درێژەدا بە هۆی سەرەنج نەدان بە هۆشداریی و فەرمانی وەستانی پۆلیس پێنج گولـلە بەرەو ئۆتۆمبیلەکە هاوێژرا کە دانیشتووانی ئۆتۆمبیلەکە دوابەدوای ئەو تەقە کردنە بەشێک لە وەجبەکەیان فڕێ دایە دەرەوە و هەروا درێژەیان دایە ڕێگاکەیان.
بە نزیک بوونەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە لە شاری ڕوانسەر پۆلیس بەربەستی لە سەر ڕێگاکەیان دانا و ئۆتۆمیلەکە بەرەو جادەی خاکی ڕۆیشت و لە کۆتاییدا ڕاگیرا.
پاش پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە ٤٢ پارچە چەکی وینچستێر کە لە کەپسوولی سی نێن جی و سپەری ئۆتۆمبیلەکە جێگیر کرابوو دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرخرا کە ئەوان چەکەکانیان لە مەهاباد کڕیوە و بڕیار بووە لە شاری کرماشان رادەستی کەسێکی بکەن.
Your Comment