بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەی خۆیدا لە هەفتاد و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە بەرگری دەکەین لە رووگەی موسڵمانان واتا قودس. ئێمە بەرگری دەکەین لە فەلەستینییەکان. دەمانەوێت لە پێکهاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆڕانکاری بکرێت.
ئاماژەشی دا: بۆچی ئەنجومەنی ئاسایش دەورەیی نەبێت؛ بەس ٥ ئەندامی هەیە کە بۆ هەمیشە ئەندامی بن.
ئەردۆغان وتی: ئێمە ٤ ملیۆن ئاوارەمان وەرگرتووە کە ٣.٥ ملیۆنیان سووریایین. لە شارەکانی جربلس و عەفرین یارمەتی خەڵکمان داوە! ئێمە بەس ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧ ملیۆن یۆرۆمان لە یەکێتی ئەورووپا وەرگرتووە.
وتیشی: یەکێتی ئەورووپا بۆ ئەو کارە بەڵێنی ٣ ملیار یۆرۆی دابووە تورکیا، کە ئەنجامی نەدا.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵمان دا تا لە ناوچەکانی سووریا بەر بە شەڕ و خوێن ڕشتن بگرین؛ بە تایبەت لە ئەدلەب لەم دواییانەدا ڕێککەوتنمان کرد. هەزاران بارهەڵگر چەک بۆ تیرۆریستەکان نێردراوە و پاڵپشتیان لێوە دەکرێت.
ڕایگەیاند: فتو هەوڵی دا لە شەوی ١٥ ی جوولای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا کوودەتا بکات؛ ژمارەیەکی زۆریان کوشت و برینداریان کرد. ڕێبەری ئەو بنکە تیرۆریستییە لە پێنسیلڤانیایە.
ئەردۆغان وتی: هۆشدار دەدەین کە زۆربەی وڵاتەکان باشترە کە تیرۆریستەکان ڕادەست بکەنەوە؛ ئەگەر وا نەبێت بەهای قورس لە بەرانبەر تیرۆریستەکان دەدەن.
ناوبراو وتی: داوا لە هەمووان دەکەم تا لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن و بنکەکەی لە وڵاتەکانتان شەڕ بکەن. لە ئەو ڕێگایە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ تەواوی وڵاتەکانین.
بۆچوونی ئێوە