ئێران تەنیا لە درێژەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا لەگەڵ ئەمریکا دانوستان دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا دەیەوێت سەرجەم ڕێکخراوە جیهانییەکان فەشەل بکات و لە ڕێککەوتنی یاسایی و نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە و داوای کۆبوونەوە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە وتەدانەکەی لە کۆبوونەوەی هەفتادو سێهەمی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی کرد: ئێران پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامە ناڤۆکییەکەی بووە و  تەنیا لە درێژەی ڕێککەوتنی ۵+۱ (بەرجام ) لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکات.

وتیشی: ئەمریکا لانی کەم لە حکوومەتی ئێستادایە دەیەوێت سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان فەشەل بکات. ئەم دەوڵەتە لە حاڵێکدا کە بە پێچەوانەی پێودانە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێککەوتنێکی چەن لایەنەی پەسەند کراوی ئەنجومەنی ئاسایش کشاوەتەوە، کۆماری ئیسلامی بانگهێشتی گفتوگۆی دوو لایەنە دەکات.

 ئێمە لەسەر چ پێوەرێک دەتوانین لەگەڵ ئەم دەوڵەتە بەڵێن شکێنە، پەیمانی نوێ واژۆ بکەین! هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەبێ لە درێژەی بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ی ئەنجومەنی ئاسایش بێت، نەک گەڕانەوە بۆ دوا. گەڕانەوەی گەورەتر ئەوەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا نایشارێتەوە کە دەیەوێت هەر ئەو دەوڵەتە بڕووخێنێ کە دەڵێت لەگەڵی گفتوگۆ دەکەم.

ڕاشیگەیاند: بۆ گفتوگۆ پێویست بە وێنەگرتنی دوو کەسی نییە، دەکرێت هەر لێرەوە و قسەی یەکتر ببیسین. من گفتوگۆ هەر لێرەوە دەستپێدەکەم و بە ڕاشکاوی ڕادەگەینم: پرسی ئاسایشی نێودەڵەتی، گاڵتەی سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکا نییە. هەر گفتوگۆیەک دەکرێ هەر لەو شوێنەی کە پچرا و لە لایەن هەر ئەو کەسەی کە گفتوگۆکەی پچڕاندووە ، دەستپێبکاتەوە.

 ڕۆحانی وتی: نە شەڕ، نە گەمارۆ، نە هەڕەشە، نە زۆربێژی؛ تەنیا وەفا کردن بە بەڵێن و پابەند بوون بە یاسا. ئێمە پشتیوانی لە ئاشتی و دیمۆکراسی بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکەین. ئێمە زانستی ناڤۆکی بە فەرز و چەکی ناڤۆکی بە حەڕام دەزانین.

News Code 21944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =